رووداو دیجیتاڵ
ئێندریکی هێرشبەری لاوی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، رووبەڕووی مەرگەساتێکی خێزانیی بووەتەوە لە بەرازیل و پێدەچێت ئەو یاریزانە بەپەلە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.
میدیای بەرازیل ئاشکرایانکردووە، زاوا گەورەکەی ئێندریکی هێرشبەری ریال مەدرید، لە ئاهەنگێکدا بەر دەستڕێژی گولە دراوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
میدیاکان دەڵێن، زاواکەی ئێندریک کە ناوی ماوریسیۆ نۆنیێز جۆنکالڤیسە، تەمەنی 38 ساڵ بووە، هاوژینی خوشکە گەورەکەی ئیندریک بووە و پەیوەندییەکی قووڵی لەگەڵ یاریزانەکەی ریال مەدرید هەبووە.
سەرچاوەکان دەڵێن، ماوریسیۆ شەوی چوارشەممە لە ئاهەنگێکدا بەبۆنەی سەری ساڵەوە بەشدارییکردووە، لە ناوچەیەکی نزیکی بەرازیلیای پایتەختی وڵات و لەوێ لە کاتێکدا لە یانەیەک بووە، دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
خوشکەکەی ئێندریک ناوی لاڤینیا سۆدرییە. پۆلیس ئاشکرایکردووە، پاڵنەرەکانی پشتی تاوانەکە ئاشکرا نین، بەڵام ماوریسیۆ بەهۆی تەقەکانەوە، چەندین گولە بەر گیانی کەوتوون.
بەپێی سەرچاوەکان، ئێندریک ئێستا لە بەرازیل نییە، خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی لەگەڵ ریال مەدرید، بەڵام لەوانەیە بەهۆی ئەو رووداوەوە مۆڵەتێکی بەپەلە لە ریال مەدرید وەربگرێت و بگەڕێتەوە بەرازیل بۆ بەشداریکردن لە پرسەی زاواکەی و وەستانەوە لە تەنیشت خوشکەکەی.
ئێندریک لە بنەمادا ئەمساڵ لەگەڵ ریال مەدرید هەست بەدڵخۆشی ناکات و رێژەی بەشدارییکردنی لە یارییەکانی یانەکەی زۆر کەمە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ