فەرمی؛ فیران تۆرێس بووە یاریزانی بارسێلۆنا

28-12-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ فیران تۆرێسی هێرشبەری مانچێستەر سیتی راگەیاند
 
یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی رێککەوتن کە تاوەکو 2027 فیران تۆرێس بۆ یانەی بارسێلۆنا یاری بکات
 
بڕیارە فیران تۆرێس لە 3-1-2022 لە یاریگەی کامپ نوو وەکو یاریزانی نوێی یانە کەتەلۆنییەکە بە هاندەران بناسێنرێت
 
هێرشبەرە تەمەن 21 ساڵانەکەی ئیسپانیا بە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە، یەک میار یۆرۆ وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دانراوە، بەمەش تۆرێس بووە گرانترین یاریزانی ئیسپانی لە مێژووی مێرکاتۆی بارسێلۆنادا. 
 
لە یەکەم لێدوانیدا یاریزانە نوێیەکەی بارسێلۆنا گوتی: "هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم کە پەیوەندیم بەم یانە گەورەیەوە کردووە، بۆ من مایەی شانازییە درێسی بارسێلۆنا لەبەر بکەم".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە