بەوێنە؛ 10 گرانترین گرێبەستی گواستنەوەی یاریزانان

28-12-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گواستنەوەی یاریزانان
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەرامبەر 84 ملیۆن یۆرۆ ڤیرجێل ڤان دایک بووە یەکێک لە گرانترین یاریزانانی جیهان و ساڵی 2017 بووە ساڵی گرێبەستە مێژووییەکان کە هیچ کاتێک هێندەی ئەمساڵ گرێبەستی گەورەی تێدا نەکراوە.

10 گرانترین گرێبەستی گواستنەوەی یاریزانان لە مێژوودا

1- نەیمار داسیلڤای بەرازیلی لە بارسێلۆنای ئیسپانی بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە یانەی پاریس سانجێرمان کرد.



2- کیلیان ئێمباپێ، لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسییەوە بەشێوەی خواستن بۆ ساڵێک پەیوەندیی بە پاریس سانجێرمان کرد دوای ئەوە بە 180 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی یانەکە.



3- عوسمان دێمبێلی، لە یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ و ئەگەری زیادەی 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە یانەی بارسێلۆنا کرد.



4 پوڵ پۆگبای فەرەنسی لە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی یەکێکی دیکەیە لە گرانترینەکانی جیهان کە 2016 بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ و پاداشتی 5 ملیۆن یۆرۆ چووە مانچێستەر یونایتد.



5- گاریس بەیڵی وێڵزی بەرامبەر 101 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2013 لە یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی پەیوەندیی بە ریال مەدریدی ئیسپانی کرد.



6- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی لە مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەرامبەر 94 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2009 چووەتە ریال مەدرید.



7- گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی بەرامبەر 90 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2009 ناپۆلیی بەرەو یوڤێنتوس بەجێهێشت.



8- نەیمار داسیلڤا لە ساڵی 2013 لە یانەی سانتۆسی بەرازیلی بەرامبەر 88،5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە بارسێلۆنا کردبوو.



9- ڤیرجێل ڤان دایکی هۆڵەندی لە یانەی ساوسهامپتۆنی ئینگلیزی بەرامبەر 84 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە لیڤەرپوول کرد.



9- رۆمێلۆ لوکاکو لە یانەی ئێڤەرتۆن بەرامبەر 84 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە مانچێستەر یونایتد کردووە.



10- لویس سوارێزی ئوروگوایی لە یانەی لیڤەرپوول بەرامبەر 83،3 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی 2014 پەیوەندیی بە یانەی بارسێلۆنا کرد.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە