فلۆرێنتینۆ پێرێز پەیوەندی بە مۆرینیۆ دەکات

28-12-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز، خۆسێ مۆرینیۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

دوای دۆڕانی یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر یانەی بارسێلۆنا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر و دوورکەوتنەوە لە یانەکە بە 14 خاڵ، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید پەیوەندی بە خۆسێ مۆرینیۆ دەکات.

کەناڵی دیاریۆ گۆڵی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پێرێز پەیوەندیی بە مۆرینیۆی راهێنەری پێشووی یانەکەی کردووە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر ئەنجامەکانی یانەکە و بارودۆخی ریال مەدرید بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە پێرێز لە پەیوەندییەکەدا پرسیاری ئەوەی لە مۆرینیۆ کردووە کە رای ئەو لەسەر ئاستی ریال مەدرید و هۆکارەکانی دۆڕاندنیان لە کلاسیکۆدا کردووە.

دیاریۆ گۆڵ دەڵێت، مۆرینیۆ بە پێرێزی گوتووە هەڵبژاردەکانی زیدان بۆ یارییەکە و یارییپێکردنی ماتیۆ کۆڤاچیچ بەشێوەی سەرەکی لە جێگەی ئیسکۆ هۆکاربوون بۆ دۆڕانی یارییەکە.

ریال مەدرید لەگەڕی 17ی لالیگا لەیاریی کلاسیکۆدا لەنێو یاریگە و هاندەرانی بە بارسێلۆنای رکابەری دۆڕا و ئێستا 14 خاڵ لە یانەکە دوورە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە