یاریزانێکی ئاتلێتیک بیلباو تووشی شێرپەنجە بووە

28-12-2016
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن یەرای ئەلڤارێز، ئاتلێتیک بیلباو، لالیگا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یەرای ئەلڤارێزی یاریزانی یانەی ئاتلێتیک بیلباو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا.

دوای ئەوەی لە پشکنینە پزیشکییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەلڤارێزی یاریزانی یانەی ئالێتێک بلباو دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بووە، دوێنی نەشتەرگەرییەکی سەرکووتووی بۆ کرا و ئێستا لە باروودۆخێكی باشدایە

بە گوێرەی روونکردنەوەی یانەکەی هەرێمی باسک ،هەفتەی رابردوو لە پشکنینەکاندا دەرکەووتبوو کە گرێیەک لە جەستەی ئەو یاریزانە تەمەن 21 ساڵەدا هەبووە ، دوای نەشتەرگەرییەکەش بە سەرکەووتووی گرێکە لە جەستەیدا دەرهێنراوە ئێستا باری تەندرووستی جێگیرە و پاش ئەوەی بە تەواوی چاکبووەوە، رەوانەی ماڵەوە دەکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە