سروشتی پێکانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا کرا

28-11-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی سعودیە، سروشتی ئەو پێکانە ئاشکرا دەکات کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی، یاریزانی یانەی نەسڕ تووشی بووە.
 
دوێنێ دووشەممە، رۆناڵدۆ لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر پێرسپۆلیسی ئێرانی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، تووشی پێکان بوو، دوای ئەوەی عەلی رەزا بەیراندوەندی گۆڵپارێزی کوردیی یانە ئێرانییەکە بە تووندی بەرکەوت و لە خولەکی 78 بەبێئەوەی لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت، گۆڕەپانی یارییەکەی بەجێهێشت.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی ئەلریازەی سعودی، دەستنیشانکردنی سەرەتایی پێکانەکەی رۆناڵدۆ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تووشی کێشەیەکی سووک بووە لە ملیدا، دوای ئەوەی راستەوخۆ دوای جێهێشتنی یاریگە چارەسەری فیزیایی بۆ کراوە.
 
هاندەرانی یانەی نەسڕ زۆر نیگەرانن، چونکە پێکانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش یارییەکەی دێربیی ریاز دێت بەرامبەر یانەی هیلال، کە بڕیارە هەینی داهاتوو لە گەڕی 15ـی خولی رۆشنی سعودیەدا ئەنجام بدرێت.
 
یانەی نەسڕ لە گەڕی پێنجەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، بە ئەنجامی 0-0 لەگەڵ یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی یەکسان بوو و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی  16ـی پاڵەوانێتییەکەی مسۆگەر کرد.
 
پێشبینی دەکرێت لە کاژێرەکانی داهاتوودا یانەی نەسڕ زانیاری زیاتر لەسەر پێکانەکەی دۆن کریستیانۆ ئاشکرا بکات، دوای ئەوەی پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).