بایرن چاوی لە ئەستێرەیەکی بەرسێلۆنایە

28-11-2023
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنا و دەیەوێت لە گواستنەوەکانی داهاتوودا بیباتە ریزەکانی.
 
میدیای کەتەلۆنیا باس لەوە دەکات کە یانە باڤارییەکە لەسەر داوای تۆماس تۆخێل، راهێنەری یانەکەیان دەیەوێت هێڵی بەرگریی یانەکە بەهێزتر بکات و رۆناڵد ئاراوخۆ بباتە ریزەکانی یانەکەی.
 
بایرن میونشن چەند یاریزانێکی دیاریکردووە، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکان بکات بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆبکەن، لە سەرووی هەموو ناوەکانیش ئەستێرەی بەرگریکار و کاپتنی دووەمی یانەی بارسێلۆنا رۆناڵد ئاراوخۆی دیاریی کردوو، بەڵام گرێبەستکردن لەگەڵ ئەم یاریزانە قورس دەبێت بۆ یانە ئەڵمانییەکە دوای ئەوەی کە یاریزانی ناوبراو گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا لە ساڵی 2022 دا نوێ کردەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە 1 ملیار یۆرۆیە کە ئەمەش ئەرکی یانە باڤاریەکە قورستر دەکات.
 
لە دوای ئاراوخۆ ناوی هەریەک لە رافایێل ڤاڕانی فەرەنسی و بەرگریکاری یانەی مانچێستەر یونایتد، تاکاهێڕۆ تۆمویاسۆی دڵی بەرگری یانەی ئارسیناڵ و هەڵبژاردەی ژاپۆن دێت لە ئەگەری ئەنجامنەدانی گرێبەست لەگەل ئاروخۆ ئەوا یانەی بایرن هەوڵ دەدات یەکێک لەم دوو ئەستێرەیە بگوازێتەوە یانەکەی.
 
یانەی بایرن مونشن ئەمساڵ لە هەموو پاڵەوانێتییەکاندا 18 یاریی ئەنجام داوە و 15 گۆڵی لێکراوە، لە چامپیۆنزلیگدا لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی دێت و لە بوندێسلیگادا لە پلەی دووەم دێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.