یانەی ریال مەدرید هەوڵەکانی بۆ کڕینی لویز دەستپێکرد

28-11-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن دەیڤد لویز، بەگریکەری چێڵسی، ئینگلتەرا، ئیسپانیا
A+ A-


رووداو - هەولێر

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەیڤد لویز، بەرگریکەری بەرازیلی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەستپێکرد و دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانی داهاتوودا ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.

رادیۆی مۆنتی کارلۆ رایگەیاندووە، ریال مەدرید لەگەڵ چێڵسی لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی یانە لەندەنییەکە رازیبکات لە گواستنەوەی داهاتوودا دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت و رووبکاتە یانەی شاهانە.

ریال مەدرید بەهۆی زۆری پێکانی یاریزانەکانی دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی و هێلی بەرگری یانەکەی بەهێزتربکات و رکابەری لەسەربردنەوەی نازناوەکان بکات.

دەیڤد لویز، تەمەنی 30 ساڵە و لە ساڵی 2016 لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گەڕایەوە یانەی چێڵسی کە پێشتریش یاریی بۆ ئەو یانەیە کردبوو، ئەم وەرزەش بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی و بەتایبەتیش لە دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر رۆما بە سێ گۆڵ یاریزانەکە لە یارییەکاندا بەشداریی پێنەکراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە