ئارسن ڤینگەر: ئۆزێل و سانچێز دەمێننەوە

رووداو-هەولێر

ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلزی دەڵێت هەردوو یاریزان ئۆزێل و سانچێز لە یانەکەیان دەمێننەوە.

ڤینگەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، مەسعود ئۆزێل و ئالێکسیس سانچێز بە هیچ شێوەیەک یانەکەیان جێنا‌هێڵن و لە ئارسیناڵ دەمێننەوە.

هەروەها راهێنەرە فەرەنسییەکە زیاتر دەڵێت" هەردوو یاریزان تاوەکو کۆتایی دەستبەردای ئارسیناڵ نابن و کۆتایی وەرز گرێبەستەکانییان لەگەڵ ئارسیناڵ تەواو دەبێت".

ئەم لێدوانەی ڤینگەری 68 ساڵان لە کاتێکدایە کە سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا بڵاوییان کردەوە هەردوو یاریزان ئالێکسیس سانچێز و مەسعود ئۆزێل لە مانگی 1 ی ساڵی داهاتوو یانە ئیگلییزییەکە جێدەهێڵن.