یاریزانێکی باسکە ناوی چووە کتێبی گینسەوە

28-11-2015
رووداو وەرزشی
رووداو
رووداو
A+ A-

گەنجێکی ژاپۆنی بە راکردنێکی سەیر ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

ئەم سەگە ناوی ئۆتۆیە لە لیمای پایتەختی پیرۆ دەژیێت، ئێستا ئەو ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات، کاتێک سەگەکە لەسەر سکید بۆرد لەژێر قاچەکانی سی کەس رەت دەبێت بێ ئەوەی خۆی بە قاچی هیچ یەکێک لەو سی کەسە بکێشێت، بەمەش ریکۆردێکی جیهانی تۆمار کرد و ناوی چووە کتێبی گینسەوە.

لە یاریی باسکەدا هەندێجار خاڵی واتۆمار دەکرێت ئەگەر بە چاوی خۆت نەبینی باوەڕ ناکەی، تەمەشای ئەو یاریزانە بکەن کە ناوی ساندێرا لۆیە بزانە چۆن تۆپەکە بەچاوی داخراو و دووری 69 پێوە دەخاتەی سەبەتەی یاریی باسکەوە، دوای چەندین جار دووبارەکردنەوەی کردارەکە ناوی ئەو پیاوە چووە نێو کتێبی گینسەوە.

لە جموجۆڵێکی ناسروشتی دیکەدا، لە ژاپۆن کورە گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ بەناوی کینیشۆ ئایتو بەشیویەک رادەکات کە هیچ مرۆڤێک ناتوانێ ئاوا رابکات، بەتایبەتیش لە ماوەیەیکی 100 مەتر بە 15 چرکە ببڕێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە