ڤیدیۆ؛ گرانادا پێش بارسێلۆنا کەوت

رووداو - هەولێر

یانه‌ی گرانادا به‌شێوه‌یه‌کی کاتی چووه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی لالیگا، دوای بردنه‌وه‌ی له‌ ریال بێتیس به‌ گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر.

یارییه‌که‌ له‌ رکابه‌رییه‌کانی گه‌ڕی ده‌یه‌می لالیگا له‌سه‌ر یاریگه‌ی نویڤۆ لوس کارمێنێس به‌ڕێوه‌چوو، خاوه‌ن یاریگه‌ یارییه‌که‌ی به‌ گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی گێمی یه‌که‌م به‌یه‌کسانبوون کۆتاییهات، له‌ خوله‌کی ٦١ ئه‌لڤارۆ فادیۆ گۆڵێکی بۆ گرانادا تۆمارکرد و یارییه‌که‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتاییهات و گرانادا به‌ ئه‌نجامدانی یارییه‌کی زیاتر له‌ بارسێلۆنا به‌ ٢٠ خاڵ چووه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خوله‌که‌.