ڤیدیۆ؛ ئیکاردی و ئێمباپێ کلاسیکۆیان پێشکەشی پاریس کرد

28-10-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاریس سانجێرمان
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی پاریس سانجێرمان بەسەرکردایەتی ماورۆ ئیکاردی و کیلیان ئێمباپێ سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستهێنا و یاری کلاسیکۆی خولی فەرەنسایان، لە یانەی مارسیلیای میوانیان بردەوە.

پاریس بەپشت بەستن بە یاریگە و هاندەرانی لە رکابەرییەکانی گەڕی 11 لە خولی فەرەنسادا بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت، بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر مارسیلیای تووشی دۆڕانێکی گەورە کرد.

لە خولەکی 10 ماورۆ ئیکاردی دەرگای گۆڵ تۆمارکردنی کردەوە، پاشان هەمان یاریزان لە خولەکی 26 ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگە دوو هێندە لێکرد.

لە خولەکی 32 ئێمباپێی گەنج دەرکەوت و یانەکەی کردە خاوەنی سێ گۆڵ، بەر لە کۆتاییهاتنی گێمی یەکەمیش هەمان یاریزان گۆڵی چوارەم و یەکلاییکردنەوەی یارییەکەی تۆمارکرد و پاریس بەو ئەنجامە سێ خاڵەکەی بردەوە و لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بووە خاوەنی 27 خاڵ و 8 ساڵیشە بەرامبەر مارسیلیا نەدۆڕاوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە