سانتۆس ئیستاش خێروبێری نەیمار دەخوات

رووداو-هەولێر

نەیمارداسێلڤای بەرازیلی دوای رۆیشتنی بۆ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نزیکی 9 ملیۆن یۆری خستە خەزێنەی یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

لە روونکردنەوەیەکی فەرمی مۆدێستۆ رۆما جۆنیۆری سەرۆکی یانە سانتۆس هاتووە" خەزێنەی یانەی سانتۆس لەلایەن نەیمارەوە دوای چوونی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان بڕی 9 ملیۆن یۆرۆی تێچووە".

ئەمە لە کاتیکدایە بە گوێرەی یاسای فیفا، هەموو یاریزانێک پێوستە ئەو بڕە پارەی بۆ گواستنەوەکەی کە دەدرێت دەبێت لە %5 ی بدرێتە ئەو یانەیەی کە تێیدا پێگەیشتووە.

نەیمار داسێلڤا ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی پاریس سانجیرمان بەشداری 11 یاری کردووە و 10 گۆڵ و 8 ئاسیستیشی هەیە.