لە ئالانیا پاڵەوانیەتیی یارییە سیانییەکان بەڕێوەچوو

28-10-2015
رووداو وەرزشی
یارییە سییانەییەکان
یارییە سییانەییەکان
نیشانەکردن یارییە سییانەییەکان
A+ A-

ئەم خانمانە لە باشترین مەلەوان و راکەر و پایسکلسوارانی جیهانن، لە ئاوەکانی لێواری ئالانيا لە تورکیا مەلەوانی دەکەن، رکابەری بۆ بردنەوەی یارییە سییانەییەکانی 2015ی سەر ئاستی خانمان دەکەن.

ئەوان بە مەلەکردن لە نزیک بورجی کزکۆلێس گوزەریان کرد و بەرەو باژێڕی ئالانا چوون.

دوای ماندووبوونێکی زۆر دەیان خانم گەیشتنە وشکانی و بەروە پارکینگێکی پایسکلسواری هەنگاویان نا و هەر خانمێک پایسکلێکی برد و رکابەرییەکە لە مەلەوانی گۆڕا بۆ پایسکلسواری.

بەڵام ئاسان نەبوو، چونکە درێژی شەقامەکە زیاتر لە 40 کیلۆمەتر بوو.

رکابەری تووند لە نێوان یولیای ئۆکراینی، کارۆلینی ئیسپانی، سامر کۆکی ئەمریکی بەدی دەکرا.

چەندین یاریزان لە رکابەرییەکە پاشەکشەیان کرد بەهۆی نەمانی هێز لە ماسولکەکانیان.

بەهەر حاڵ دوای قۆناخی پایسکلسواری، خانمە یاریزانەکان پایسکلەکانیان پارکینگ کردەوە و ئەمجارە رکابەرییەکە گۆرا بۆ راکردن کە ماوەکەی زیاتر لە دە کیلۆمەتر دەبوو، لەو رکابەریەش چەندین یاریزانی دیکە کەوتنە سەرزەوی و ئاڵای سپیان هەڵکرد و تەنیا چەند یاریزانێک مانەوە کەبە پەنجەی دەست دەژمێردران.

راکردنەکە لە هەردوو رکابەرییەکە پڕ ناخۆشتر بوو، چونکە خانمەکان زۆر ماندوو بوون، هەروەها ئاراستەی راکردنەکەش سەربەرەوژوور بووبەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافیای شارەکە.

دواجار یۆلیا یلیستراتۆڤای یۆکراینی پێش هەمووان گەیشتە کۆتایی و شارەی سەرکەوتنی بەرزکردەوەو بە کاژێرێک و 59 خولەک و 32 چرکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

دوای ئەویش سامر کۆکی خانمە باڵابەرزە ئەمریکایەکە بە جیاوازی تەنیا 20 چرکە پلەی دووەمی پێبڕا و میریام کاسیاسی ئیسپانیش سێیەم خانم بوو گەیشتە هێڵی کۆتایی و ئەوەندە ماندوو ببوو کەگەیشت یەکسەر بورایەوە.

دواتر خەڵات بەسەر هەرسێ خانمە سەرکەوتووەکە دابەشکران و ئاهەنگیان گێڕا.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە