دیدار حامد گەرایەوە هەولێر

28-10-2013
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن دیدار حامد
A+ A-



رۆژى یەكشەممە لە بارەگای یانەی هەولێر، بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەكە گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزی بەتوانای شاری هەولێر دیدار حامد بۆ ماوەی دوو وەرز مۆركرد .

گه‌رانه‌وه‌ى دیدار بۆ ئەوەیه‌ لە خولی عێراق و كوردستان لە ریزی یانەی هەولێر یاری بكات.

دیدار حامد بۆ ماوەیەكی زۆر لە ریزی یانەی هەولێر یاری دەكرد لە وەرزی رابردوو چووە ریزی یانەی زاخۆ بۆ ماوەی وەرزێك لەم یانەیە یاری كرد، دوای تەواوبوونی خولی عێراق ناوبراو گەرایەوە یانەی هەولێر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە