ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ گۆڵی کرد و یوسف ئەمینی یاریزانی کورد پیاوی یارییەکە بوو

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
Photo by Fayez NURELDINE / AFP
Photo by Fayez NURELDINE / AFP
نیشانەکردن یوسف ئەمین کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە گەڕی پێنجەمی خولی رۆشنی سعودیەدا، یانەی نەسڕ لەسەر یاریگای ئەلئەول پارک لە ریاز، میوانداریی یانەی وەحدەی کرد و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە. یوسف ئەمینی یاریزانی کوردی یانەی وەحدەش بەباشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا.
 
لە گێمی یەکەمدا 4 خولەک پێش کۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی ئەنجێلۆ گابرێلی بەرازیلی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خاون یاریگا تۆمارکرد.
 
سادیۆ مانێی هاوڕێی پێش کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم نزیکبوو گۆڵی دووەم بۆ نەسڕ تۆماربکات، بەڵام عەبدوڵڵا عوێشیری گۆڵپارێزی وەحدە گەڕاندییەوە.
 
لە گێمی دووەمدا و لە خولکی 56 کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی گۆڵی دووەمی لە رێگەی لێدانی سزاوە بۆ نەسڕ تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی کاروانی خۆی گەیاندە 903 گۆڵ.
 
یانەی میوان لە خولەکی 86ـەوە بە 10 یاریزان یارییەکەی تەواوکرد، دوای ئەوەی یاریزانەکەی وەلید باخشوین بە کارتی سوور دەرکرا.
 
بەم سەرکەوتنە تیپەکەی ستیفانۆ پیۆلی راهێنەر ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 11 خاڵ و  پلەی دووەمی لەدوای هیلالی پێشەنگ گرتووە، هاوکات وەحدە لە پێنج یارییدا تەنیا 4 خاڵی هەیە.
 
لەم یارییەدا یوسف ئەمینی یاریزانی کوردی یانەی وەحدە بە دەنگی هاندەران بەباشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە