ڤیدیۆ؛ پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵی ئیکاردی لە ریمی بردەوە

28-09-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پاریس سانجێرمان ریم
A+ A-

رووداو دیجیتال

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی خۆی گەیاندە پلەی حەوتەمی ریزبەندی لیگ وەن، دوای ئەوەی سێییەم سەرکەوتنی بەسەریەکی بەدەستهێنا و دوو بە هیچ لە ریمی بردەوە

پی ئێس جی لە گەڕی پێنجەمی خولی فەرەنسیدا بووە میوانی ریم و بە دوو گۆڵی ماورۆ ئیکاردی لە بەردەم بەشێک لە جەماوەری یانەی میوانداردا سێ خاڵی یارییەکەی کردە بەشی خۆی.

لە خولەکی 9دا یاریزانی ژمارە 9 پاسێکی لە کیلیان ئێمباپێوە پێگەیشت و گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان بەدەستهێنا.

ئیکاردی هەڵێکی زۆر ئاسانی لەدەستدا، دواتر نەیماریش لە رۆیشتنێکی مارادۆنا ئاسادا نزیکبوو لە تۆمارکردنی گۆڵی دووەم، بەڵام شانس یاوەری نەبوو، نیوەی یەکەم بە تاکە گۆڵی ئیکاردی کۆتاییهات، کە هەمان یاریزان لە خولەکی 62دا پاسێکی دیکەی لە ئێمباپێ وەرگرت و گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ پاریسییەکان بەدەستهێنا

پاریس سانجێرمان خاوەنی 9 خاڵە لە پلەی حەوتەم، ریمیش یەک خاڵی هەیە و پلەی بەرلە کپتایی ریزبەندیی گرتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە