ماوەی دوورکەوتنەوەی تۆنی کرووس راگەیەندرا

28-09-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن تۆنی کرووس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید پێکانی تۆنی کرووسی یاریزانی یانەکەی رایگەیاند.

لە یاری رۆژی شەممەی رابردوویان بەرامبەر یانەی ریال بێتیس لە گەڕی دووەمی خولی ئیسپانیا، تۆنی کرووسی ناوەڕاستکاری ریال مەدرید تووشی پێکانبوو، یانەکە سەبارەت بە پێکانی ئەو یاریزانە رایگەیاند، پشکنین بۆ کرووس کراوە و دەرکەوتووە کە پێکانی هەیە.

پشکنینەکانی تۆنی پشکنینی کۆتایی نین و هێشتا ئەوە ماوە بە تەواوی دەربکەوێت کە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی چەند رۆژ لە یاریگاکاندا دادەبڕێت، بەڵام بە پێی پێشبینییەکان  ئەگەر هەیە بۆ ماوەی 10-15 رۆژ لە یانە شاهانەکە داببڕێت.

کرووس بەهۆی ئەم پێکانەوە بەرامبەر یانەکانی ڤایادۆلید و لێڤانتێ لە خولی ئیسپانیا دادەبڕێت و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش بەرامبەر تورکیا لە یارییەکی دۆستانە و بەرامبەر ئۆکراینا لە نەیشن لیگدا بەشدار نابێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە