بە ڤیدیۆ؛ بایرن میونشن گەیشتە پێشەنگی بۆندێسلیگا

28-09-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن بۆندێسلیگا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی بایرن میونشن بردنەوەیەکی گرنگی بەدەستهێنا و پلەی یەکەمی خولی ئەڵمانیای وەرگرتەوە.

لە گەڕی شەشەمی خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن بووە میوان پادێربۆرن و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 15 سێرج نابری گۆڵی یەکەمی بایرنی تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 55دا فیلیپ کۆتینیۆ گۆڵی دووەمیشی بۆ ئێف سی هۆڵیوود تۆمارکرد، لە خولەکی 68دا کای پرۆگێر گۆڵێکی بۆ پادیربۆرن تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 79دا رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی جارێکی دیکە تۆڕی یانەی خاوەن یاریگای هەژاند، پێنج خولەک دوای ئەم گۆڵەش پادێربۆرن لە رێگەی جامیلۆ کۆلینس دووەم گۆڵی خۆی تۆمارکرد.

بەم بردنەوەیە بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ هاتەوە پێشەنگی بۆندیسلیگا بە سوود وەرگرتنی لە دۆڕانی لایپزیگ بە یانەی شالکێ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە