ئارسن ڤینگەر دەمێنێتەوە

28-09-2013
ئارینا حه‌مید
نیشانەکردن ئارسناڵ
A+ A-


رووداو- ئارینا حەمید

ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی دەڵێت، تا کۆتایی ژیانی راهێنەرایەتی خۆی لەو یانەیە دەمێنێتەوە .

لە کاتێکدا هاندەرانی ئەو یانەیە هیوایان وا بوو کە ڤینگەر لە دوای سەرنەکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی لە دوای هەشت ساڵ و بە دەستنەهێنانی هیچ نازناوێک، واز لە راهێنەرایەتی یانەی ئارسناڵ بێنێت، ڤینگەر رایگەیاند، نەک تەنیا دەیەوێت هێشتا لەو یانەیە بمێنێتەوە، بەڵکو خۆی ئامادە کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی .

ڤینگەر لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکان گوتی ئاستین کرۆئینکا خاوەن پشکی یانەی ئارسناڵە و پشتگیرییەکی تەواوم دەکات و بۆ مانەوەم لەو یانەیە پێویستم بە رازیکردنی بەرپرسانی یانەکە نییە، من پێشتریش بە هاندەرانم گووتوە کە کار دەکەم بۆ بەرەو پێشچوونی ئارسناڵ، کەس ناتوانێ رەخنە لە کاری من بگرێت، چونکە هەموو توانایەکم خستووەتە کار بو سەرکەوتنمان .

راهێنەرە فەرەنسییەکە دەڵێ زۆر شانازی بەوەوە دەکەم راهێنەری یانەیەکی وەک ئارسناڵم، من ئاشقی ئەو یانەیەم و تا کۆتایی لەو یانەیە بەردەوام دەبم.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە