تێن هاگ بە ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمان ناوەڕاستەکەی بەهێز دەکات
رووداو دێجیتاڵ
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، نزیکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ مانوێل ئۆگارتێ، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان و دەیەوێت لە دوایین رۆژەکانی گواستنەوەی هاوینەدا، یاریزانە ئۆروگواییەکە بباتە ریزەکانی.
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد لە سەرەتای وەرزدا داوای لە کارگێڕیی یانەکە کرد گرێبەست لەگەڵ مانوێل ئۆگارتی واژۆ بکەن، نرخی یاریزانەکەش بە نزیکەیی 45 ملیۆن یۆرۆ دەخەملێنرێت.
یانەی مانچێستەر یونایتد وەرزی رابردوو بە هۆی دابەزینی ئاستی کاسێمیرۆ و نا جێگیری ئاستی سکۆت ماکتۆمینای، بڕیاریی داوە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاست بکات و ئۆگارتێ بۆ رێکخستنەوەی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی بگوازێتەوە و ئەو داواکارییەشی تێن هاگ جێبەجێ بکات.
ئیمانویڵ ئۆگارتی وەرزی رابردوو بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ لە سپۆرتینگ لیشبۆنەوە پەیوەندی بە ریزەکانی پی ئێس جییەوە کرد، بەڵام نەبووە جێگای رەزامەندی لویس ئینریکی راهێنەری یانەکە و نزیکە لە پارک دی پرێنسیس بچێتە دەرەوە.
ئۆگارتێی 23 ساڵان، وەرزی رابردوو لە 37 یاریی بەدرێسی یانە فەرەنسییەکەوە ئەنجامدا و دوو ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کرد.