رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا لە قۆناخی کۆتاییدایە بۆ رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای نایک و لە ئەگەری تەواوکردنی رێککەوتنەکە بارسا پارەیەکی زۆر وەردەگرێت.
یانەکە کاردەکات بۆ ئەوەی رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ نایکی بکات، بۆ ئەوەش بەشێکی دیکە بەڵگەنامە تایبەتەکانی گرێبەستەکەی پێشکێشکردووە بۆ ئەوەی دەستەی بەڕێوەبردنی لالیگا رەزامەندی کۆتایی لەسەر بدات.
لەگەڵ تەواو بوونی رێککەوتنەوە و واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکە، نایکی بۆ گرێبەستەکە 120 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت دەداتە بارسێلۆنا و ساڵانە بەهۆی ئەو گرێبەستەوە 90 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە سەر خەزێنەی یانەکە و بەمەش بارسا بەشێکی کێشە داراییەکانی چارەسەر دەبن و لە رووی ئابوورییەوە بۆژانەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
بەهۆی ئەوەی هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی، بارسێلۆنا بەناچاری لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ بەدرێسی یەکەمەوە یارییەکەی ئەنجامدا، لەکاتی تەواوبوونی رێککەوتنەکە، درێسی دووەمی بارسێلۆناش بەردەست دەبێت و یانەکە دەتوانێت یاریی پێوە بکات.
بارسێلۆنا بەهۆی ئەو دۆخە داراییەی تێیکەوتووە، ناتوانێت گرێبەستی نوێ واژۆ بکات و بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ پێویستی بە دەستبەرداربوون لە یاریزانی دیکە هەیە، جگە لەوەش یانەکە لە رووی تۆمارکردنی ناوی یاریزانانەوە چەندساڵێکە کێشەی زۆری بۆ دروستبووە و ناوی دانی ئۆلمۆشی بەشێوەیەکی کاتی تۆمارکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ