سوڵتان هێرشدەکاتە سەر وەین روونی

رووداو - هەولێر

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی یاریزانی لۆس ئانجیلۆس گالاکسی لە لێدوانێکیدا باسی لە چەند پرسێکی کرد.

سوڵتان دەڵێت، گەڕانەوە بۆ پرێمەرلیگ بۆمن زۆر ئاسانە، ئەگەر مانچێستەریش داوام بکات ئامادەم، هەروەها باس لە بەراوردکردنی نێوان خۆی و وەین روونی دەکات.


زلاتان گوتی، گرێبەستی من لەگەڵ لۆس ئانجیلۆس لە ساڵی 2021دا کۆتاییدێت، تاوەکو ئەو کات نازانم چی روودەدات، ئێستا زووە باس لە داهاتووی خۆم بکەم، چەند جارێک لێرە لە ئەمریکا منیان بە وەین روونی بەراورد کرد، بەڵام من ئەمە رەتدەکەمەوە، من گەورەترم لەو، هەروەها من لەو چالاکترم، زیاتر کاریگەریم هەیە، ئەوەی لەسەر منە پارێزگاری لە توانای جەستەیی خۆم بکەم و لە باشترین ئاستدا بمێنمەوە، من توانای ئەوەم هەیە زۆر بە ئاسانی لە پرێمەرلیگدا یاریبکەم، ئەگەر مانچێستەر یونایتدیش پێویستی بەمن بێت من ئامادەم، بەڵام بەداخەوە ئێستا یاریزانی لۆس ئانجیلۆس گالاکسیم، من لە ئەوروپا ئەوەی لەسەرمبوو ئەنجاممدا، 33 نازناوم لەوێدا بردەوە، ئێستاش لە لۆس ئانجیلۆس دەمەوێت نازناو ببەمەوە، ئەگەر نازناو ببەینەوە با بزانین چی روودەدات و کاروانی وەرزشیم لە کوێدا کۆتاییدێت.