رۆناڵدۆ لە کڕینی ڤایادۆلید نزیکبووەتەوە

28-08-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما، ئەستێرەی پێشووی بەرازیل
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیل لە کڕینەوەی بەشێکی یانەی ڤایادۆلیدی ئیسپانی نزیکبووەتەوە.

رۆناڵدۆ بۆ کڕینەوەی زۆرینەی پشکەکانی یانەکە 30 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی بەرپرسانی یانەکە کردووە و لەئەگەڕی کڕینەوەیدا رۆناڵدۆ دەبێتە سەرۆکی یانەکەش.

رێککەوتنی نێوان رۆناڵدۆ و ڤایادۆلید لەدوا هەنگاوەکانیدایە و لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو پێدەچێت بەفەرمی کڕینەوەی یانەکە لەلایەن رۆناڵدۆ رابگەیێندرێت.

رۆناڵدۆ لەگەڵ کارلۆس سوارێز، خاوەنی ئێستای یانەکە رێککەوتووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو بەردەوام بێت و پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە وەربگرێت.

پێش رۆناڵدۆ دوو دەستەوارەی دیکە بۆ کڕینەوەی یانەکە لە چین و ئەمریکای باشوور پێشکەشی کارلۆس سوارێز کرابوون کە لە دەستەوارەکەی رۆناڵدۆ باشتریش بوون، بەڵام ئەو بەلایەوە باشترە یانەکە بفرۆشێتە ئەستێرە بەرازیلییەکە.

ڤایادۆلید لە وەرزی نوێی لالیگادا تاوەکو ئێستا 2 یاریی ئەنجامداوە و خاڵێکی بەدەستهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە