ئەگەری هەیە رۆناڵدۆ لە نەسڕ بڕوات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی پێشووی یانەی نەسڕی سعودی لێدوانێکی چاوەڕواننەکراو لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دەدات و دەڵێت "ئەگەری هەیە یاریزانەکە لە یانەکە بڕوات."
 
سعود سەرامی، گوتەبێژی پێشووی یانەی نەسڕی سعودی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات دەڵێت "کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدڵنیاییەوە بۆ وەرزی داهاتوو، 2024-2025 لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەری هەیە وەرزی دوای ئەوە لە یانەیەکی دیکەی دەرەوەی نەسڕ یاری بکات."
 
ئەم لێدوانەی بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی یانەی نەسڕ لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە پرسیاری زۆری دروستکردووە، بەتایبەت ئایا رۆناڵدۆ لە وەرزی 2025-2026 لە کوێ دەبێت؟
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ماوەی پێشوودا رایانگەیاندبوو، کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ بۆ وەرزێکی دیکە نوێ دەکاتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە ساڵی 2023 نازناوی جامی شا سەلمانی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا.
 
کریستیانۆر رۆناڵدۆ لە دوای وەرزی داهاتووەوە تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ، ئەو دەیەوێت لە یارییکردن بەردەوامبێت، سعودیەش لە 2027 میوانداریی رکابەرییەکانی جامی ئاسیا دەکات و ئامانجی ئەوەیە ئەو کاتەش رۆناڵدۆ هەر لە خولی وڵاتەکە بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی لەرووی بازرگانییەوە هاوکاریی سعودیە بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا قسەکانی گوتەبێژی پێشووی یانەی نەسڕ ترسی خستووەتە دڵی هاندەرانی یانەکە، کە ئەگەری هەیە دۆن لەو یانەیە بڕوات.
 
کریستیانۆ لە سەرەتای ساڵی 2023 بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندیی بە یانەی نەسڕەوە کرد و گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرز و نیو بوو، لە ماوەی رابردوودا ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لەگەڵ یانەکە بووە گۆڵکاری خولی سعودی بە تۆمارکردنی 35 گۆڵ و باشترین رێژەی گۆڵکردنی لە مێژووی خولەکەدا تۆمارکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە