یاریزانێک بەهۆی ماددەی وزەبەخشەوە لە ئۆڵیمپیاد دوورخرایەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئۆڵیمپیادی پاریس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی لادانی لە یاساکانی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ماددەی وزەبەخش، بۆکسێنەرێکی نەیجیری لە رکابەرییەکانی ئۆڵیمپیادی پاریس دوورخرایەوە.
 
دامەزراوەی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ماددەی وزەبەخش ناسراو بە (وادا)، لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دوورخستنەوەی سینسیا ئۆگونسێمیلۆری نەیجیریی لە رکابەرییەکانی ئۆڵیمپیاد راگەیاند، بەهۆی ئەوەی یاساکانی تایبەت بە ماددەی وزەبەخشی پێشێلکردووە.
 
دامەزراوەکە پشکنینی پزیشکی تایبەت بە ماددەی وزەبەخشی بۆ بۆکسێنەرەکە کردووە، دوای ئەوە دەرکەوتووە، یاریزانەکە یاساکەی پێشێلکردووە، بەمەش بڕیاری دوورخستنەوەی درا.
 
رۆژی پێنجشەممە پشکنین بۆ بۆکسێنەرەکە کراوە، رۆژی شەممە ئەنجامەکانی لەلایەن تاقیگەیەکی باوەڕپێکراو پشتڕاستکرایەوە و ئەمڕۆش بڕیاری دوورخستنەوەی یاریزانەکە درا.
 
سینسیا ئۆگونسێمیلۆر تەمەنی 22 ساڵە، پێشتر لەسەر ئاستی ئەفریقا میدالیای زێڕی لە رکابەرییەکانی کیک بۆکسینگدا بەدەستهێناوە، بڕیاربوو سبەی لە قۆناخی شازدەی رکابەرییەکانی یارییەکە لەسەر ئاستی خانمان، لە ئۆڵیمپیاددا یاری بکات، بەڵام بڕیاری دوورخستنەوەی درا.
 
یاریزانەکە لە کێشی 60کیلۆگرامدا یاریی دەکات، ئەو یەکەم کەس نییە بەهۆی ماددەی وزەبەخشەوە دووردەخرێتەوە، چەند رۆژێک کەم لەمەوبەر سەجاد غانمی عێراقی و یاریزانی جودۆش بەهۆی ماددەی وزەبەخشەوە بڕیاری دوورخستنەوەی درا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە