مۆریانتس: ئەگەر رۆناڵدۆ بچێتە ئاتلێتیکۆ مەدرید بەخێرهاتنی دەکەم

28-07-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاتلێتیكۆ مه‌درید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فێرناندۆ مۆریانتس، ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، دەڵێت "ئەگەر رۆناڵدۆ بچێتە ئاتلێتیکۆ مەدرید بەخێرهاتنی دەکەم".
 
مۆریانتس لە بۆنەیەکی دەستەی بەڕێوەبردنی لالیگادا، گوتی "شتێکی زۆر نامۆ دەبێت رۆناڵدۆ بچێتە ئاتلێتیکۆ مەدرید، بەڵام هەموو شتێکی ئەگەری روودانی هەیە".
 
فێرناندۆ زیاتر دەڵێت "رۆناڵدۆ لە لالیگا یارییکردووە و کە رۆیشتووە دەزانێت رکابەرییەکە چەند بەهێزە و دەیەوێت بگەڕێتەوە، پێموایە زۆر نامۆ دەبێت رۆناڵدۆ بە درێسی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە ببینین، من ئێستا بێلایەنم و ئەگەر ئەوە رووبدات بەخێرهاتنی دەکەم".
 
هێرشبەری پێشووی ریال مەدرید، دەڵێت "هەمووان لە سفرەوە دەستپێدەکەنەوە، رکابەرەکەشی ریال مەدرید دەبێت".
 
رۆناڵدۆ ئەگەرچی گەڕاوەتەوە شاری مانچێستەر، بەڵام ئەو هێشتا سوورە لەسەر رۆیشتن، کە بە گوێرەی میدیا بەریتانیا ئەو دانوستاندن لەگەڵ بەرپرسانی مان یونایتد و بە ئامادەبوونی خۆرخی مێندێز ئەنجام دەدات، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی خۆی، کە هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە.
 
هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن کە کریستیانۆ لەگەڵ تێن هاگی راهێنەری یانەکەی گفتووگۆی کردووە و راهێنەرە هۆڵەندییەکە زۆر هەوڵیداوە ئەو بە مانەوە لە مانچێستەر یونایتد رازی بکات، بەڵام دۆن هێشتا سوورە لەسەر رۆیشتن لە یانەکە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 37 ساڵ، لە وەرزی رابردوودا گۆڵکاری یانەی مانچێستەر یونایتد بووە و لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا 24 گۆڵی بە دێسی مان یونایتدەوە تۆمارکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە