گەڕی پێشکۆتایی خولی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت

رووداو - دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بە بەڕێوەچوونی دوو یاری، گەڕی 37ـی خولی ئیتاڵیا دەستپێدەکات.

لە یاری یەکەمدا و کاژێر 20:30 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی ئاتالانتا بە وەرگرتنەوەی پلەی دووەمی خولەکە، ئەگەر بەشێوەیەکی کاتیش بێت دەبێتە میوانی یانەی پارما، ئاتالانتا چامپیۆنزلیگی یەکلاکردووەتەوە و پارماش لە ناوەڕاستی ریزبەندییە و تەنیا مانەوەی لە خولدا پێدەبڕێت.

یاری دووەمیش، یاری لووتکە دەبێت و لە نێوان هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و ناپۆلی بەڕێوەدەچێت، ئەم یارییەش کاژێر 22:45 بەڕێوەدەچێت.

ئینتەرمیلان بیباتەوە پارێزگاری لە پلەی دووەم دەکات و لەدەستی نادات، بردنەوەی ناپۆلیش بەشێوەیەکی کاتی دەیهێنێتە پلەی شەشەمی سێریا ئەی.