سعودیە داوای دیبالا دەکات

28-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاوڵۆ دیبالا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یەکێکی دیکە لەو ئەستێرانەی سعودیە بیر لە گواستنەوەی دەکاتەوە، پاوڵۆ دیبالا، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی رۆمای ئیتاڵییە.
 
رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بەبێ ئەوەی ناوی هیچ یانەیەک ئاشکرابکات دەڵێت "لە سعودیەوە گرنگی بە تواناکانی دیبالا دەدرێت، سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا هەنگاوی کردەیی نەنراون."
 
بەپێی رۆژنامەکە یانەیەکی سعودی ئامادەیە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دیبالا جێبەجێبکات، بەتایبەت کە ئێستا نرخی یاریزانەکە لە بازاڕدا 30 ملیۆن یۆرۆیە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی سعودی یاریی بکات.
 
گرێبەستی دیبالا لەگەڵ رۆما تاوەکو هاوینی 2025ـە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە بۆ یانەکانی ئیتاڵیا و بۆ یانەکانی دەرەوەی وڵاتەکەش 12 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام رۆما نایەوێت دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.
 
پاوڵۆ دیبالا لەگەڵ رۆما ئاستێکی بەرز پێشکێشدەکات، جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەکە متمانەی بە تواناکانی ئەو یاریزانە هەیە، بەتایبەت کە وەرزی رابردوو بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و رۆڵی هەبوو لە سەرکەوتنی یانەکە بۆ یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە