یەکەم لێدوانی کۆڤاچیچ دوای چوونی بۆ مانچێستەر سیتی

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی ماتیۆ کۆڤاچیچ، ئەستێرەی کرواتی و یانەی چێڵسی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
 
مانچێستەر سیتی دوای رێککەوتنی لەگەڵ یاریزانەکە و یانەی چێڵسی، بەفەرمی یاریزانەکەی وەک یاریزانی نوێی یانەکەی راگەیاند، گرێبەستی کۆڤاچیچ لەگەڵ پاڵەوانی ئەوروپا تاوەکو ساڵی 2027 دەبێت، بەرامبەر 25 ملیۆن پاوەند واژۆی لەسەر گرێبەستەکە کردووە و 5 ملیۆن پاوەندیش وەک گۆڕانکاری لە گرێبەستەکەدا دانراوە.
 
کۆڤاچیچ ئەزموونێکی زۆری هەیە و پێشتر لە یانەی ریال مەدرید یارییکردووە، دوای پەیوەندیکردنی بە یانەکەوە راستەوخۆ درێسی ژمارە 8ـی وەرگرت، دوای ئەوەی ئیلکای گوندۆگان یانەکەی بەجێهێشت.
 
کۆڤاچیچ دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی مانچێستەر سیتی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی یانەکە گوتی " زۆر سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە، هەستێکی سەرسوڕهێنەرە، هەمووان لێرە بەخێرهاتنیان کردم، زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە، بەڕاستی هەست دەکەم بەشێکم لە یانەکە و دڵخۆشم کە بەشێکم لە یانەیەکی گەورەی وەک ئەم یانە کە لەم ساڵانەی دواییدا زۆر نازناوی بەدەستهێناوە و بەڕاستی بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم." بۆ ئەوەی لەگەڵیدا دەست بە ژیانی وەرزشی خۆم بکەم."
 
 
یاریزانە کرواتییەکە زیاتر قسەیکرد و دەڵێت "ئەوە یەکێکە لە گەورەترین شتەکان لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا یاریی بکەم، من لەگەڵ ڕاهێنەرێکی سەرسوڕهێنەر هاتوومەتە ئەم یانە گەورەیە بۆ ئەوەی تێگەیشتنم لە تۆپی پێ باشتر بکەم و بگەمە باشترین ئاستی خۆم. بۆیە بەشێکی گەورەیە و وەک پێشتر وتم ئەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ من". لێرە بوون بۆ باشتربوون و فێربوونی زیاتر.
 
کۆڤاچیچ پێی وایە رکابەریکردن لەگەڵ رۆدری، دیبرۆین و یاریزانەکانی دیکە ئاسایی و گوتی "پێموایە ئەمە شتێکی ئاساییە رکابەری هەبێت بۆ یارییکردن، زۆر دڵخۆشم کە لەگەڵ ئەم کۆمەڵە یاریزانانەی ناوەڕاستدام و ئەوانیش لە باشترینەکانی جیهانن لە شوێنی خۆیان، بەرامبەر رۆدری یاریم کردووە و یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە، کیڤن دی برۆین و بێرناردۆ سیلڤا، کاتێک ئەم ناوانە دەبینیت، دڵخۆش دەبیت کە لێرەیت و یارییان لەگەڵ دەکەیت بۆیە، من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم باشترینم لە یاریگادا پێشکەش بکەم”.