سیمیۆنی خەون بەیەکەم بردنەوەوە دەبینێت لە کامپ نو

28-06-2020
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن سیمیۆنی، ئاتلێتیکۆ مەدرید، بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو - هەولێر

دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، خەون بەیەکەم بردنەوەوە دەبینێت لەسەر یاریگەی کامپ نو.

ئەو راهێنەرە ئەرجەنتینییە دوای بردنەوەی یانەکەی لە یانەی ئالاڤێس لە گەڕی 32ی لالیگا، دەڵێ بیری هاندەران دەکەم لە یاریگەدا، یاریکردن لە نێو یاریگەی بەتاڵدا، رووداوێکی ناخۆشە.

سیمیۆنی کە چوارەم یاری لەسەریەکە لەگەڵ یانەکەیدا لە لالیگا سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت، دەڵێ بردنەوەی چوار یاری لەسەریەک باشە، بەڵام هێشتا زۆر شتی دیکە ماوە دەبێ باشی بکەین.

سیمیۆنی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانی دایەوە لەبارەی یاری داهاتووی یانەکەی لە بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاریگەی کامپ نو، ئەو دەڵێ: تیپەکەمان لە دۆخێکی باشدایە، یاریزانەکان بەشێوازێکی باش کاردەکەن، هەرگیز لەسەر یاریگەی بارسێلۆنا سەرکەوتنم بەدەستنەهێناوە، لەبەرئەوە ئومێد دەکەم لە یاری داهاتوودا ئەو هەلەم بۆ بڕەخسێت و یەکەم یاری لەسەر ئەو یاریگەیە ببەمەوە.

بارسێلۆنا لە گەڕی 33ی لالیگادا لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات، یارییەکە سێشەمەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

پێشتر سیمیۆنی هیچ سەرکەوتنێکی لە نێو یاریگەی کامپ نودا بەدەستنەهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە