نۆیەر هۆکاری دۆڕانی ئەڵمانیا بوو

28-06-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن مانوێل نۆیەر-مۆندیال
A+ A-
رووداو-هەولێر

مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا  خۆی بە هۆکاری دۆڕانی هەڵبژاردەکەی دەزانێت.

نۆیەر لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانانی ئەڵمانیا گوتی" هەموومان زۆر خەمبار و توڕەین تووشی شۆکی کردین ، بەڵام ئەم ئەنجامە باجی هەڵەی خۆمان بوو چونکە زۆر خاو و گێژ یاریمان دەکرد، لەگەڵ هەر هەڵبژاردەیەک بەو شێوەیە یاری بکەین هەمان ئەنجامدەبێت، هەروەها بێئاگایی منیش هۆکارێکی دیکەی دۆڕانەکەمان بوو".

گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە گوتیشی" کاتێک چووینە کاتی زیادکراو وامزانی هیچ روونادات و تۆڕی گۆلەکەم جێهێشت، بەڵام لە ناکاو هێرشی هەڵگەڕاوە هاتوو تووشی ئەو شکستە هاتین".

دوێنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رووبەرووی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بوویەوە و یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سوودی کۆرییەکان کۆتایی هات و ئەڵمانیا ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە