مۆدریچ لە رێگەی کچەکەیەوە خیانەت لە ریال مەدرید دەکات؟

28-05-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لوکا مۆدریچ یانەی بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، وەڵامی پرسیارێک دەداتەوە سەبارەت بە کچەکەی و یانەی بارسێلۆنا، کە تێیدا ئەستێرە کرواتییەکە هەستی بە شەرمەزاری کرد.
 
لوکا مۆدریچی کرواتی، ئەستێرەی ریال مەدرید وەڵامی پرسیارێکی شەرمەزارکەری دایەوە سەبارەت بە ئەگەری چوونی کچەکەی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای رکابەری هەمیشەیی ریال مەدرید.
 
ئیما کچە تەمەن 11 ساڵانەکەی مۆدریچ یاری تۆپی پێ دەکات و لە هەڤپەیڤینێکدا سەبارەت بە کچەکەی کە چاو لە باوکی دەکات و یاری تۆپی پێ دەکات، تۆڕی کۆبی پرسیاری ئەوەی لە مۆدریچ کرد کە چیدەکات ئەگەر ئیما بیەوێت لە داهاتوودا یاری بۆ تیپی خانمانی بارسێلۆنا بکات؟.
 
ئەستێرەی ریال مەدرید، لە وەڵامدا گوتی "بڕیارەکەی بەدەستی خۆی دەبێت، بەڵام پێموانییە ئەو بیەوێت یاری بۆ بارسێلۆنا بکات".
 
مۆدریچ لە ساڵی 2012ـەوە یاری بۆ یانەی ریال مەدرید دەکات و لە تۆتێنهامەوە پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە کردووە.
 
لوکا 531 یاری لەگەڵ ریال مەدرید ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا 39 گۆڵی تۆمارکردووە و 86 ئەسیستیشی هەیە.
 
مۆدریچ پابەندە بە مانەوە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو، و وازهێنان بە درێسەکەی ئەو یانەیەوە.
 
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، لە راپۆرتێکی ئاماژەی بەوە کردووە، مۆدریچ نایەوێت ریزەکانی یانەی ریال مەدرید جێبهێڵێت، بەڵکو دەیەوێت بەردەوام بێت لە ریزەکانیدا.
 
لە بەرامبەر بەدیهێنانی ئەم خواستە، یاریزانە تەمەن 38 ساڵەکە هیچ کێشەیەکی نییە کە مووچەکەی کەم بکاتەوە و رۆڵی لاوەکی لەگەڵ تیپەکە قبوڵ بکات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).