پاریس 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکێشی شوێنگرەوەی ئێمباپێ دەکات

28-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاریس سانجێرمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، گرێبەستێکی زۆر گەورە پێشکێشی ئەستێرەی سێریا ئا دەکات و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ لە یانەکەدا.
 
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، یانەی پاریس سانجێرمان دەستەوارەیەکی پێشکێشی یانەی ناپۆلی کردووە، بۆ ئەوەی خڤیچا کڤاراتسخێلیا، ئەستێرەی جۆرجی و ئەو یانەیە ببەنە ریزەکانیان.
 
دی مارزیۆ، رۆژنامەڤانی ئیتاڵی دەڵێت "ئەو گرێبەستەی یانەی پاریس سانجێرمان پێشکێشی یانەی ناپۆلیی کردووە بڕەکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە."
 
هەوڵەکانی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی کڤارا لەکاتێکدایە، یانەکە کیلیان ئێمباپێی لەدەستدا و پێویستی بە یاریزانێکە بۆ ئەوەی شوێنەکەی پڕبکاتەوە.
 
خڤیچا کڤاراتسخێلیا، تەمەنی 23 ساڵە و لە 2022 پەیوەندیی بە یانەی ناپۆلییەوە کردووە، گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2027 بەردەوامدەبێت.
 
پێشتر باوکی خڤیچا کڤاراتسخێلیا، ئەستێرەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی، ئاشکرایکرد کوڕەکەی خەون بەوەوە دەبینێت رۆژێک لە رۆژان درێسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بپۆشێت.
 
لە کاتێکدا پاریس سانجێرمان 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە پێشکێشی ناپۆلی دەکات، ئێستا نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا دەگاتە 80 ملیۆن یۆرۆ.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە