ڤان دایک باسی یەکەم پەیوەندی لەگەڵ راهێنەری نوێی لیڤەرپوول دەکات

28-05-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن لیڤەرپوول ڤێرجل ڤان دایک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ڤێرجل ڤان دایک، بەرگریکەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، باسی لە یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنیی نێوان خۆی و ئارنی سلۆتی راهێنەری نوێی یانەکەی کردووە.
 
ئەو بەرگریکەرە، دەڵێ، "لەدوای رۆیشتنی کلۆپەوە گۆڕانکاریی زۆر لە لیڤەرپوولدا روودەدەن، بەڵام من هێشتا متمانەم بەوە هەیە کە تیپەکە توانای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی هەیە لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێدا".
 
یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول، لەگەڵ کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی وەرزی ئەمساڵی پرێمەرلیگدا یانەکەی بەجێهێشت و ئارنی سلۆتی راهێنەری پێشووی فاینۆرد رۆتێردام، بەراهێنەری نوێی لیڤەرپوول دەستنیشانکرا.
 
ڤان دایک لە لێدوانی رۆژنامەڤانیدا دەڵێ، "ساڵێک لە گرێبەستەکەم ماوە. من کاپتنی تیپەکەم و روونمکردووەتەوە کە من لەپێناو راهێنەری نوێدا ئامادەم و بەجۆشوخرۆشم بۆ وەرزی نوێ".
 
ڤان دایک هەروەها باسی یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنیی نێوان خۆی و ئارنی سلۆتی کردووە، دەڵێ، "پیرۆزباییم لێکرد و دڵخۆشبووم بەکارەکە نوێیەکەی".
 
ئەو دەڵێ، "باسی تیپەکەمان کرد، هەروەها داهاتووی یانەکە، بەڵام من ئێستا بیرکردنەوەی سەرەکیم لەگەڵ بەشداریکردنە لە هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یۆرۆی داهاتوو".
 
ڤان دایک، لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا خۆی بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆی ئەمساڵ لەگەڵ هۆڵەندا ئامادە دەکات. هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە کۆمەڵەی چوارەم لەگەڵ هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی پۆڵەندا، فەرەنسا و نەمسا دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.