عوسمان باسی رەگەزپەرستی و گەڕانەوەی مێسی دەکات

28-05-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن عوسمان دێمبلی لیۆنێل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

عوسمان دێمبلی، یاریزانی فەرەنسیی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، باسی لە خەون و خواستەکانی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە کرد، هەروەها باسی ئەو رەگەزپەرستییەی کرد کە رووبەڕووی بووەتەوە، باسی ئەو پێکانانەی کردووە کە بوونەتە رێگر لە بەردەم گەشەسەندنی زیاتری تواناکانی.
 
دێمبلی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی تەلیفۆت، کە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی  بڵاویکردووەتەوە. گوتی "لە بارسێلۆنا زۆر ئاسوودەم و هیوادارم لێرە ببمە یاریزانێکی گەورە، خەونی گەورەم ئەوەیە لەگەڵ بارسێلۆنا نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم".
 
دێمبێلی زیاتر گوتی "لەسەر ئاستی ئامارەکان باشترینەکە دیارە، من بە راددەی پێویست رازی نیم لەوەی کردوومە، پێکانەکانی ئەم دواییە نەیانهێشت لەم وەرزەدا زۆر یاری بکەم. پێکانەکان گەشەسەندنی تواناکانمی لە بارسێلۆنا خاو کردووە.
 
لە درێژەی قسەکانیدا، عوسمان باسی ئەگەری گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی کرد و گوتی "مێسی ئەفسانەی رەهایە لێرە، بینینی ئەو جارێکی دیکە لە بارسێلۆنا ناوازە دەبێت".
 
لە کۆتایی قسەکانیدا، عوسمان دێمبلی باسی رەگەزپەرستی نێو یاریگەکانی تۆپی پێی کرد، کە ئەویش یەکێکە لە قوربانیانی و گوتی "من پێشتر قوربانی دەستی رەگەزپەرستی بووم. زۆرجار ئێمەی یاریزانان لە یاریگەدا لە یەکدی دەپرسین ئایا بەڕاستی گوێمان لەم دروشمانە بوو. چەند ساڵێکە بەردەوامە. دەبێت وەڵامی ئەوە بدەینەوە".
 
جێگەی سەرنجە، عوسمان دێمبلی گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2024 هەیە، هەروەها بڕگەی مەرجی سزایی هەیە، کە لە مانگی تەمموزدا کارا دەکرێت، و بە 50 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە