جێگەی لیۆنێل میسی لە بەرشلۆنە نەماوە

28-05-2014
هەرێز جەمال
نیشانەکردن میسی
A+ A-


رووداوی وەرزشی

ئەمجارەش هەفتەنامەی ( رووداوی وەرزشی ) چەندین وتەی كەسە ناودارەكانی دەرهێناوە كە كردویانە لە گرنگترین وتەكانی ئەم هەفتەیەش وتەی رۆژنامەنوسێكە لەسەر مێسی .

زۆر نیگەرانم، چونكە ماوەی ساڵێك بوو وەك ئاژەڵ تێدەكۆشاین بۆ ئەوەی ببینە پاڵەوانی ئەوروپا، كەچی بە نیو خولەكی زیادكراو هەموو شتێكمان لەدەستچوو
گابی فێرناندێز
(ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید)



جێگەی لیۆنێل میسی لە بەرشلۆنە نەماوە، بۆیە پێویستە بە زووترین كات لە بەرشلۆنە بڕوات و گونجاوترین شوێنیش بۆ ئەو ریال مەدریدە
لۆكا جاتی
(رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانی)



ئەفریقییەكان توانای بردنەوەی مۆندیالیان هەیە، بەڵام لەبەرئەوەی هیچ سیستمێكیان نییە و كەس بە كەس نییە قەت ناتوانن ببنە پاڵەوانی جیهان
پارتیك ڤیێرا
(یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا)


بڕواناكەم ئەم بەرشلۆنەیە بگەڕێتەوە ئاستی خۆی مەگەر گواردیۆلا بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی سەر لە نوێ تیپێكی دیكە دامەزرێنێتەوە
سیزار مینۆتی
(راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین)




حەزدەكەم مۆندیال زوو دەستپێبكات، چونكە مێشكی تێكدامە، زۆر شەو تا بەیانی خەوم لێناكەوێ‌، نازانم لە ترسانە یان لە خۆشیان
داڤێد لویز
(بەرگریكاری هەڵبژاردەی بەرازیل)


بەرشلۆنە تیپی ئەوە نەبوو ئەمساڵ تاوەكو دوایین یاری ململانێ لەسەر نازناوی لیگا بكات، بەڵام بە یارمەتی ناوبژیوانان ئەوەندە مایەوە
تۆماس رۆنسێرۆ
(رۆژنامەنووسی بەناوبانگی مەدریدی)


پێكەنینم بەوانە دێت كە دەڵێن میسی نەیدەویست لویس ئەنریكی ببێتە راهێنەری بەرشلۆنە، چونكە هەر لە بنەڕەتدا میسی ئەو كارەی زۆر پێیخۆشبوو
جۆسێپ بارتۆمیۆ
(سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە)

دەبێ‌ یاریزانانی ئەفریقیا زۆر بایەخ بە خوێندن بدەن، چونكە كاتێك بوومە پیشەگەر رووبەڕووی زۆر كێشە بوومەوە، لەبەرئەوەی كەسێكی جاهیل بووم نەمدەزانی بنووسم و بخوێنمەوە
ساموێل ئیتۆ
(كاپتنی هەڵبژاردەی كامیرۆن)



دڵنیام لویس ئەنریكی بەرشلۆنە و میسی دەكاتەوە یەكەمی جیهان، چونكە مرۆڤێكی جددیە و زۆر حەزی لە رێكخستنە
ئەبیلاردۆ فێرناندێز
(بەرگریكاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا)


كاتێك رامۆس گۆڵی بەرامبەری تۆماركرد ئاگام لەخۆ نەما خۆم لە ئاسمان بینییەوە، هەرچەندە شەرمم لە مێوانەكان كردەوە، بەڵام بەڕاستی ئەوەندە نەمابوو دڵم لە لێدان بوەستێت و بمرم
فلۆرەنتینۆ پیرێز
(سەرۆكی یانەی ریال مەدرید)


هەرچەندە هاوڕێی منەو لەوانەیە ئەوەی من دەیڵێم ئەوپەڕی خۆویستی بێت، بەڵام حەزناكەم سوارێز بەشداری مۆندیال بكات بۆ ئەوەی رووبەڕووی نەبمەوە
ستیڤن جێرارد
(ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا)

من ئەو نازناوەی چامپیۆنسلیگم بۆ ریال مەدرید بردووەتەوە، چونكە بە پارەی فرۆشتنی من سێرجیۆ رامۆسی كڕی، كە ئەو هۆكاری سەركەوتنی ریال مەدرید بوو
مایكل ئۆین
(هێرشبەری پێشووی یانەی ریال مەدرید)


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە