ڤیدیۆ؛ سەرکەوتنی نەسڕ رۆناڵدۆی دڵخۆش نەکرد

28-04-2024
ئیحسان تاهیر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەسڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی نەسڕ لە گەڕی بیست و نۆی خولی رۆشنی سعودیە، بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر یانەی خەلیجی میوانداریدا بەدەستهێنا.
 
یانەی خاوەن یاریگە بە هێرشێکی خێرا یارییەکەی دەستپێکرد و لە رێگەی محەممەد شەریفەوە گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام بە بیانووی ئۆفساید رەتکرایەوە، بەهەمانشێوە گۆڵێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆش رەتکرایەوە.
 
لە نیوەی یەکەمدا ئیبراهیم سێهیچی گۆڵپارێزی خەلیج، دوو لێدانی کریستیانۆ رۆناڵدۆی گەڕاندەوە و نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
 
رۆناڵدۆ لە خولەکی شەستدا هەلێکی ئاسانی لەدەستدا، بەڵام لە خولەکی شەست و هەشتدا ئیمریک لاپۆرت گۆڵی یەکەم و سەرکەوتنی بۆ نەسڕ تۆمارکرد.
 
یانەی خەلیج زۆر هەوڵیدا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام دەیڤد ئۆسپینای گۆڵپارێزی نەسڕ سەرکەوتوو بوو لە پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەی تاوەکو کۆتا فیکەی ناوبژیوان.
 
دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە نیشانەکانی تووڕەیی و بێزاری بە کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دیاربوون، هەرچەندە تیپەکەی بە ئەنجامی 1-0 یارییەکەی بردەوە.
 
نەسڕ لە پلەی دووەمی ریزبەندیی خولەکە مایەوە، بە کۆکردنەوەی حەفتا و یەک خاڵ لە بیست و نۆ یارییدا، کە 9 خاڵ لە دوای یانەی هیلالی پێشەنگەوەیە و یارییەکی کەمترە. لە کاتێکدا یانەی خەلیج بە سی و پێنج خاڵ لە پلەی یازدەمدایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە