هەواڵێکی سەرنجڕاکێش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

28-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی زیاتر لە گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری کەنەدی و یانەی بایرن میونشن نزیکدەبێتەوە و یاریزانەکە نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێبکاتەوە.
 
یانەی بایرن میونشن هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی یاریزانەکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2029 دەستپێکردووە، بەڵام یاریزانەکە ئامادەنییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
 
بەپێی هەواڵی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، دەیڤز زیاتر لە یانەی ریال مەدرید نزیکدەبێتەوە، یاریزانەکە بەو پارەیە رازی نییە کە یانەی بایرن میونشن پێشکێشیکردووە لەکاتێکدا یانە ئەڵمانییەکە ئامادەیە 14 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچە بداتە ئەستێرە کەنەدییەکە و یاریزانەکەش داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
 
فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەڤانی تۆڕی سکای سپۆرتس دەڵێت "بایرن میونشن و ئەلفۆنسۆ دەیڤز زۆر لە یەکدییەوە دوورن و ئەگەری هەیە لەم هەفتەیەدا بڕیاری کۆتایی بدرێت."
 
ئەلفۆنسۆ دەیڤز تەمەنی 23 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت، یاریزانەکە یەکێک لە ئامانجەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە و ئەگەری هەیە هاوینی داهاتوو کاروانەکەی بباتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
 
پێشتر میدیای ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، یانەی بایرن میونشن لە ئەگەری شکستهێنانی لە رازیکردنی ئەو یاریزانە داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لەو بەرگریکارە.
ئەلفۆنسۆ دەیڤز




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە