مێسی: بە شایستەییەوە خەڵاتەکانی "زە بێست" ـمان بردەوە

28-02-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سانجێرمان، دڵخۆشیی خۆی بەرامبەر بردنەوەی خەڵاتی زە بێست، بۆ باشترین یاریزانی جیهان پێشاندا و دەڵێت " بەشایستەییەوە خەڵاتەکەم بردەوە."
 
مێسی دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزان بۆ ساڵی 2022 گوتی، بردنەوەی خەڵاتەکە رووداوێکی لۆژیکییە، دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجنتین نازناوی مۆندیالی بردەوە.
 
لیۆنێل مێسی دەڵێت " بەردەوامبوونی سکالۆنی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی زۆر پێویستە، کە هێزێکی گەنجانەی هەیە و زۆر شت فێر دەبێت، باشترە لەژێر سەرکردایەتی ئەودا هەڵبژاردەکە بمێنێتەوە، چونکە هەموو ئەو یاریزانانەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەن و پەیوەندیی پێوە دەکەن بەباشی دەناسێت."
 
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە زیاتر گوتی " بردنەوەی خەڵاتی باشترین راهێنەر لەلایەن لیۆنێل سکالۆنی و خەڵاتی باشتترین گۆڵپارێز لەلایەن ئێمێلیانۆ مارتینێز شتێکی لۆژیکی بوو."
 
لیۆ دەڵێت " دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ئیدی هەموو ئەو نازناوانەم بردووەتەوە کە دەکرا بەدەستیبهێنم، بۆیە ناتوانم داوای هیچ شتێکی دیکە بکەم، دەمەوێت سوپاسی پاڵپشتیی 45 ملیۆن ئەرجەنتینی بکەم کە هەمیشە پاڵپشتییان کردووم، لە هەموو یاریگەکان لەگەڵمان بوون."
 
ئەستێرەی پاریس سانجێرمان لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت " ئەرجەنتین شایەنی ئەم خەڵاتانەبوو، چونکە ئێمە پاڵەوانی جیهانین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە