بوفۆن دەگەڕێتەوە ریزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

رووداو-هەولێر

جیان لویجی بوفۆن گۆڵپارێزی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیتاڵیا، دوای ئەوەی وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی راگەیاند ئێستا دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، گۆڵپارێزەکە بۆیە داوای کردووە بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی لە یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر ئینگلتەرا و ئەرجەنتین بەشداری بکاتو گۆڵی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بپارێزێت.