یانەی سیروانی نوێ:راهێنەری تیپی باسکە ئاژاوەگێر بووە

28-02-2016
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن سیروانی نوێ‌
A+ A-

رووداو -سلێمانى 

دەستەی كارگێڕی یانەی سیروانی نوێ‌ بە پێویستی دەزانێت رونكردنەوە لەسەر تیپی باسكەی كچانی یانەكە بدات سەبارە بەو وتانەی یاریزانانی تیپەكە كە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاندبوو یانەی سیروانی نوێ‌ موچەو پێداویستی بۆ تیپەكە دابین نەكردووە بۆیە بۆ هەموولایەكی ئاشكرا دەكەین كە لە ماوەی دروستبونی ئەو تیپەوە لە ساڵی 2006 دا، ئەو تیپە خزمەت دەكرێت و نزیكەی ( 400،000،000 ) چوار سەد ملیۆن دینار بۆ ئەو تیپە خەرجكراوە.

وەك لە رونكردنەوەكەی دەستەی كارگێڕی یانەی سیروانی نوێدا هاتووە هەموو ساڵێك بڕە پارەیەك بۆ موچەو خەرجیەكانی تیپی باسكەی كچان دابین كراوە.

دەستەی كارگێڕی یانەی سیروانی نوێ‌ دووپاتیدەكاتەوە دەرگای یانەكە بەرووی رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندن و هەموو كەسێكدا كراوەیە گەر بیانەوێت سەردانی بەشی ژمێریاری بكەن تا لە خەرجی تیپی باسكەی كچان دڵنیا ببنەوە، هەروەها تیپی باسكەی كچان دڵنیا دەكەنەوە تا خۆیان بە ئەندامی یانەكە بزانن ئەوا یانە خزمەتیان دەكات ئەگەر نا خۆیان ئازادن لە وەی دەمێننەوە یان نا.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە