لەسەر داوای رۆناڵدۆ، نەسڕ هێرشبەرێکی نوێی گواستەوە

28-01-2025
دیاری حەسەن
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ ڤیکتۆر بۆنیفەیس یانەی نەسڕ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی چەند سەرچاوەیەک، یانەی نەسڕی سعودی هێرشبەری یانەیەکی گەورەی ئەورووپای گواستووەتەوە.
 
دەنگۆی کڕینی یاریزانی نوێ لەلایەن نەسڕەوە چەند رۆژێکە سەردێڕی میدیاکانی جیهانە، بەڵام ئەمڕۆ دەنگۆکان بوونە راستی و چەند سەرچاوەیەک ئەوەیان دووپاتکردەوە کە یانەی نەسڕ بە شێوەیەکی فەرمی، سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی ئەستێرەی بایر لیڤەرکوزن، ڤیکتۆر بۆنیفەیس.
 
لە سەرچاوەکەدا ئەو خراوەتەڕوو کە شاندێکی یانەی نەسڕ لە ئەڵمانیا بوون بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەی بایر لیڤەرکوزن و لەگەڵ ئەو یانەیە گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بە دەستەوارەیەکی 60 ملیۆنی.
 
ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ئەوەیان راگەیاند کە بۆنیفەیس لە سعودیەیە و پشکنینە پزیشکییەکانی تەواوکردووە، دەکرێت لە چەند کاژێری داهاتوودا، یانەی نەسڕ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە شێوەیەکی فەرمی رابگەیەنن.
 
وەرزی رابردوو ئەو یاریزانە توانی بە تۆمارکردنی 22 گۆڵ و 9 ئەسیست، سەرکردایەتی یانەی بایر لیڤەرکوزن بکات لە وەرزێکی مێژووییدا و نازناوی خولی ئەڵمانی بەبێ دۆڕان بباتەوە.
 
بۆنیفەیس، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی بایر لیڤەرکوزن، لە 13  یاریدا، بەشداری لە 8 گۆڵ کردووە.
 
دوای ئەم گواستنەوەیە، پێشبینی دەکرێت هێڵی هێرشبەریی یانەی نەسڕ بەهێزتر بێت و بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ، مانێ و بۆنیفەیس، سییانەیەکی تۆقێنەر دروستبکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە