ئارارات لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی یانەی ئیستقلال نزیکبووەتەوە

28-01-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئارارات
A+ A-


رووداو دیجیتال 

یانەی ئارارات گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەک یاریزانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هێرشبەرێکی یانەی ئیستقلالی ئێرانی چڕکردووەتەوە، بۆ ئەوەی پێکهاتەی یانەکەی بۆ رکابەرییەکانی قۆناخی دووەمی خولی یانە نایابەکانی کوردستان بەهێزبکات.

دوێنێ یانەی ئارارات دوایین یاریی خۆی لە قۆناخی یەکەمی خولی کوردستان بە دۆڕان بە یانەی هندرێن تەواوکرد، هەر بۆیە دوای یارییەکە یانەکە 10 یاریزانی لە ریزەکانی دوورخستەوە. 

یانەکە لەگەڵ چەند یاریزانێک لە گفتوگۆدایە، لەوانەش میران خەسرۆ، ئەمیر رۆژبەیانی، عومەر بیبۆ، رێبوار نەجمەدین، شەعبان مەحموود و ئەمین جیهانگیری، کە هێرشبەرێکی ئاستبەرزی ئێرانییە، ئەمساڵ ئەو یاریزانە سەرکەوتووە بۆ ریزی تیپی یەکەمی یانەی ئیسقلال.

ئەنوەر محەممەد، راهێنەری یانەی ئارارات لە لێدوانێکی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند " گەیشتینە خاڵی کۆتایی لەگەڵ ئەو یاریزانانە و ماوەتەوە بێن بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکانیان واژۆ بکەن، بەم یاریزانانە تیپەکەمان تۆکمە دەبێت و لە قۆناخی دووەمدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەین".

دوای تەواوبوونی یارییەکانی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی ئارارات بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە پلەی کۆتای ریزبەندی کۆمەڵەی دوومە.

ئەو یاریزانانەی لە یانەی ئارارات مافی دەستبەرداربوونیان پێدراوە ئەمانەن؛ هوشیار حوسێن، محەممەد تەها، شەعبان خەلیل، ئەحمەد یاسین، یوسف نازم، ئەمیر رەزا، ناسر عومەر، محەممەد باپیر، سەنگەر محەممەد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە