ئەمشەو تیپێک دەگاتە یاری کۆتایی جامی کاراباو

رووداو - هەولێر

ئەمشەو هەردوو یانەی ئاستۆن ڤێلا و لێستەر سیتی لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی خولی ئینگلیزیدا بلیتێکی یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە یەکلاییدەکەنەوە.

کاژێر 22:45 هەردوو یانە لەسەر یاریگەی ڤیلا پارکی تایبەت بە ئاستۆن ڤێلا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، بۆ رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

لە یاری چووندا کە لەسەر یاریگەی لێستەر ئەنجامدرا، هەردوو یانە بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان یەکسانبوون، بۆیە ئەمشەو چاوەڕێی رکابەرییەکی بەهێزی نێوان هەردوو یانە دەکرێت، بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، بەتایبەت ئاستۆن ڤێلا لەبەردەم هەلێکی زێڕیندایە، کە لەنێو یاریگە و هاندەرانی یارییدەکات لەکاتێکدا یانە خاوەنی 5 نازناوی پاڵەوانێتییەکەیە و 24 ساڵە نازناوەکەی نەبردووەتەوە.