کۆمپیوتەرەکان دەیانەوێت ئێران هاک بکەن


رووداو - هەولێر

رکابەرییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئاسیای 2019 کە رکابەرییەکانی لە ئیمارات بەردەوامن دەستپێدەکات، یەکەم یاریی ئەم قۆناخە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و ژاپۆن دەبێت.

ئەم یارییە کاژێر 17:00 بەکاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی هەزاع بن زاید بەڕێوەدەچێت، چاوەڕێی یارییەکی بەهێز و سەرنجڕاکێش لەنێوان هەردوو هەڵبژاردە دەکرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی یەکەم بلیتی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

ئێران تاوەکو ئێستا هاوشانی قەتەر بەهێزترین هێلی هێرشبەری هەیە بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ، بەهێزترین هێلی بەرگریشی هەیە کە هیچ گۆڵێک لە عەلی رەزا بەیرانوەند، گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەکە نەبووە.

هەرچی هەڵبژاردەی ژاپۆنە لە 5 یاریی رابردوودا پێچەوانەی بەشدارییەکانی رابردووی، ئاستی وەک پێویست نەبووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سامۆرای هەمیشە ژمارەیەکی قورس بووە و چاویان لە هاککردنی ئێرانە لە یارییەکەدا.