یونس مه‌حموود نهێنییه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكراده‌كات

28-01-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-
رووداو ـ هه‌ولێر

یونس مه‌حموود، كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، نهێنی نه‌ ڕۆیشتنی له‌گه‌ڵ شاندی به‌شداربووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ جامی ئاسیا، بۆ ئیمارات كرد و گوتی "به‌ پاساوی نه‌بوونی پاره‌ منیان نه‌برد".

یونس مه‌حموود، له‌ به‌رنامه‌ی مه‌جلیسی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لكاسیی قه‌ته‌ری، باسی نهێنی نه‌ رۆیشتنی بۆ ئیمارات به‌ یاوه‌ری شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرد و گوتی "به‌رپرسانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق من و نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌میان نه‌برد به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی پاره‌یان نییه‌، كه‌چی پارێزه‌ری خۆیان بانگهێشت كرد، كه‌ له‌ ئه‌مریكا داده‌نیشێت و هیچ پێویستیان پێینه‌بوو".

یونس له‌باره‌ی یاریزانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقیی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر، به‌سام ئه‌لڕوایش گوتی "به‌رپرسانی تۆپی پێی عێراق به‌رپرسن له‌و جۆره‌ كێشانه‌، ئه‌وان هیچ بایه‌خ به‌ به‌هره‌مه‌نده‌ عێراقییه‌كانی دانیشتووی وڵاتانی دیكه‌ ناده‌ن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە