فێدرێر نازناوی تێنسی ئوسترالیای بردەوە

رووداو - هەولێر

رۆجێر فێدرێری سویسری نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی ئوسترالیای بەدەستهێنا، دوای بردنەوەی لە مارین شلیچی کرواتی.

 لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، فێدرێری 35 ساڵ رووبەڕووی شلیچ بووەوەو یارییەکەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە ، بە ئەنجامەکانی 6-2، 7-6، 6-3، 3-6 و 6-1 و نازناوەکەی بردەوە.

فێدرێری خاوەن نازناوی وەرزی رابردووی پاڵەوانێتییەکە،  بە بردنەوەی ئەو نازناوە بووە خاوەن شەشەم نازناوی پاڵەوانێتیەکە بەبێرکابەر،  هەروەها بووە خاوەنی 20 نازناوی پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام لە کاروانی وەرزشی خۆی، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە و پێشتر هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە ئەوەندە نازناوە لەسەر ئاستی پیاوان بەدەستبێنێت.