بەهۆی کشانەوە لە یاری بەرامبەر جەوییە زاخۆ بە دۆڕاو هەژمارکرا


رووداو – هەولێر

یانەی زاخۆ لە یاری بەرامبەر یانەی جەوییە لە خولی یانەکانی بە دۆڕاو هەژمارکرا دوای ئەوەی بەهۆی نارازیبوون لە بڕیارێکی ناوبژیوان لە یارییەکە کشانەوە.

دوای ئەوەی لە یارییەکی دواخراوی خولی عێراق زاخۆ میوانداری یانەی جەوییەی کرد و لە گێمی یەکەمدا یانەی میوان بە گۆڵێکی ئۆسامە عەلی پێشکەوت، لەگێمی دووەمدا دوای ئەوەی فاولێک لەسەر یانەی زاخۆ هەژمارکرا و کارتی سوور درایە یاریزانێکی یانەکە، یاریزانانی یانەی زاخۆ نارازیبوونیان پێشاندا و لە یارییەکە کشانەوە.



پەیامنێری رووداو لە زاخۆ رایگەیاند، یاریزانانی زاخۆ لەبەرئەوە لە یارییەکە کشاونەتەوە پێیان وایە ناوبژیوانی یارییەکە ناحەقیی بەرامبەر ئەوان کردووە و ئەو فاوڵەی لەسەر ئەوان هەژمارکرا و کارتی سوور بەیاریزانی ئەوان درا، فاولێکی لەو شێوەیە لەسەر جەوییە هەژمارکرا و ناوبژیوان کارتی زەردی بەرووی یاریزانی جەوییە بەرزکردەوە.



دوای 15 خولەک چوونە دەرەوە لە یاریگە ناوبژیوانی یارییەکە فیکەی کۆتایی یارییەکەی لێدا و یانەی زاخۆی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بە دۆڕا و هەژمارکرا.

دوای بڕیاری بەدۆڕا و هەژمارکردنی یانەی زاخۆ لوقمان ئیبراهیم، ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی زاخۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی ئەمە دوایین یاری ئەوانە و  گوتی ئەمە دوایین یاری ئێمەیە لە خولەکە و لە خولی عێراق دەکشێینەوە، هەرچەند چەند کاژێری داهاتوو یانەکە کۆبوونەوە دەکات و بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات.