دەستەوارەیەکی مێژوویی بۆ وەین روونی

28-01-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن وەین روونی
A+ A-

رووداو- هەولێر

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، وەین روونی، هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد دەستەوارەیەکی گەورەی لە چینەوە بۆ ئامادەکراوە.

رۆژنامەی زە سەن رایگەیاندووە، روونی لەلایەن یانەی شەنگەهای چینی چاودێریی دەکرێت و یانەکە ئامادەیە دەستەوارەیەک بە مووچەی یەک ملیۆن پاوەند لە یەک هەفتەدا پێشکەشی یاریزانەکە بکات.

لە ئەگەری پەیوەندیکردنی بەو یانەیە روونی دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە جیهاندا و پێش کارلۆس تێڤێز دەکەوێت کە 615 ملیۆن پاوەند لە یەک هەفتەدا وەردەگرێت.

پێشر وەین روونی رایگەیاندبوو نایەوێت ریزەکانی مانچێستەر یونایتد بەجێبهێڵێت و دەیەوێت لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بێت تاوەکو گرێبەستەکەی کۆتاییدێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە